زایەڵە - عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:بانكی ناوەندی، دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ سەرجەم كەناڵە بازرگانی و كەسییەكان و گەشتیاران و، سەرجەم داواكارییە یاساییەكان دابین دەكات.

هەر نرخێك لە دەرەوەی نرخی دەوڵەت، ئاماژەیە بۆ بوونی كاری نایاسایی، كە هەوڵی چوونە دەرەوە دەدات لە سیستمی فەرمی و یاسایی و رێوشوێنە دروستەكان.

چەقی بایەخدان لەسەر بڕی فرۆشتنە، كە بانكی ناوەندی ئەنجامیدەدات بە نرخی فەرمی و داواكاری دۆلار، بازرگان بن یان هاودەكار یان تاك و گەشتیار. 

رێگامان داناوە بۆ دابینكردنی دۆلار بۆ هەموو كەناڵەكان، لەگەڵ چاودێرییەكی گەورە بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی پرۆسەكان، پێش جێبەجێكردنی.

ئەوە بە گۆڕانێكی گەورە دادەنرێت لە پرۆسەی حەواڵە دەرەكییەكان، كە پێشتر لە قۆناغی دوایدا وردبینی دەكرا.

دابەزینی نرخی نەوت هیچ پەیوەندیەكی بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە نیە.

عێراق ئەوەندە یەدەگی دراوی بیانی هەیە بتوانێت بەرگری لە بەهای دراوەكەی بكات.

کامەران کەریم