زایەڵە - دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە سهرژمێری گشتی له كهركوك و دهوروبهری دەڕوانن.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
وەک لای ھەمووان ئاشکرایە ، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیانە و بە ھۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێت سود لە تواناکانی ببینێت و ھۆکارێکی بنچینەیی پێشکەوتنەکانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانیکردن لە سەرژمێری کارێکی تەواو ڕاستە، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین.
لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چونکە لە لایەک ماددەی١٤٠ی دەستوور جێبەجێنەکراوە و لە لایەکی تریش مێژووی سەرژمێریەکانی ڕابردوو ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروست کردووە بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی ھەوڵەکانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری ھەرێم کاری جدی کرا.
کامەران کەریم