زایەڵە - د. ڤیان دەخیل، ئەندامی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق، ئێمە زۆر دۆسیەمان لەسەر وەزارەت و دەستەکان هەیە، کە یەکێک لەوانە وەزارەتی داراییە، بۆیە داوامان کردووە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵ بێتە پەرلەمان.

 دۆسیەمان هەیە لەسەر وەزارەتی دارایی و تەیف سامی، بۆیە بانگهێشتی پەرلەمانی دەکەین و گفتوگۆی لەگەڵ دەکەین تاوەکو بگەینە ئەنجامێک، 

ڕاپۆرت لەسەر ئەو دۆسیەیە دەنووسین و لە لێژنەکە دەنگدانی لەسەر دەکەین، دواتر بەرزی دەکەینەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەگەر زانیمان بەهەدەردانی زۆر لە ماڵی گشتی هەیە ئەوە ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

وەزارەتی دارایی عێراق زۆر نیشانەی پرسیاری لەسەرە، وەکو دزی سەدە و گەندەڵی و کە زۆرینەی لە بانکەکانی حکوومی بوو کە سەر بەوەزارەتی داراییە، 

کامەران کەریم