زایەڵە - عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێک نه‌وت بۆ ٦٠ دۆلاریش دابەزێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئەمساڵ بە ته‌واوی دابینكراوه و هیچ کێشەیەکی نییه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، زیاده‌ڕه‌وی له پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی بودجه به نرخی ٧٠ دۆلار بۆ یەک بەرمیل ئاماده كراوه و داهاتی نه‌وت به پشتبه‌ستن به‌و نرخه گه‌یشتووه‌ته ١٢٠ ترلیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆران رێژه‌یه‌كی كه‌می بودجه پێكده‌هێنێت.
ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامده‌بێت له میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها میوانداریی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بژاردانەی ده‌توانرێت بۆ بودجه و داهاته نا نه‌وتییه‌كان به‌هێز بكرێن.
کامەران کەریم