زایەڵە - ئه‌ندازیار ره‌مه‌زان شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێریی ئاكرێ؛ ھه‌موو رێكاره‌كانی دروستكردنی گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌ دھۆك ته‌واو بووه‌ و ته‌نیا ماوه‌ بدرێته‌ به‌ڵێنده‌رێكی بیانی و ده‌ست به‌ دروستكردنی بكرێت، بە تەواو بوونی دەبێتە سێهەم گەورەترین بەنداوی کوردستان کە لە دوای دوکان و دەربەندیخان دێت.

تێچووی دروستکردنی بەنداوەکە 330 ملیۆن دۆلارە و دیزاینی پرۆژەکە بە کۆتا هاتووە وا بڕیارە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بدرێتە هاووڵاتییانی هەشت گوندی ناوچەکە کە ئاوی بانداوەکەی تێدا گل دەدرێرتەوە  500 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت، 150  ھه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ سنووری ھه‌رسێ شارۆچكه‌ی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان به‌راو ده‌كات.

کامەران کەریم