سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە بانگەشەی هەڵبژاردن لە 25ی ئەم مانگە دەستپێدەكات، وتی: كۆتایی دەهێنین بە گرتنی رۆژنامەنووس، پاشاگەردانی، تاكڕەویی، بەبارمتەگرتنی مووچە، هێنانی بەرهەمی كشتوكاڵی و زیانگەیاندن بە بەرهەمی ناوخۆ، دەستێوەردانی دەرەكی و كۆتایی هێنان بە هەڵبژاردنێكی گومانلێكراو.

ئاماژەی بەوەش دا؛ یەكێتی كاردەكات بۆ باش دیراسەكردن لەنێوان هەژماری من و تەوتین و هەڵبژاردنی ئەوەیان كە سوودی زیاترە، دیارە كە "تەوتین هەموو پشتیوانییەكی یاسایی هەیە بۆ ئەوەی فلسێك بە خەسار نەچێت"، 

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ هەروەها كاردەكه‌ین بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و پاكژ و دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری و، پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.

کامەران کەریم