زایەڵە ـــ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی هەلال سعودیه دەرفەتی ئەوەی دەبێت دوای ساڵێک بگەڕێتەوه نێو یاریگا.

کاتی گەڕانەوەی نەیمار بۆ نێو یاریگا دوای پێکان بۆ ماوەیەکی درێژ هێشتا بابەتێکی گەرمە لە تۆپی پێی سعودیەدا، بەڵام پێدەچێت جۆرج خیسوس، ڕاهێنەری پورتوگالی یانەی هیلالی ڕیاز بیەوێت وردە وردە هەلی گەڕانەوەی هێرشبەرە بەرازیلیەکە بدات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆرتی سعودیە، نەیمار گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی تیپەکەی بۆ ئامادەکاری بۆ یاری هیلال بەرامبەر ئیتیحاد لە کلاسیکۆ و ئەمەش مانای گەڕانەوەی دەبێت بۆ نێو یاریگا. خۆرخێ خیسوس بیر لەوە دەکاتەوە نەیمار ئامادە بکات بۆ یاریگا بە هێنانەوەی وردە وردە و لەم دۆخەشدا گەڕانەوەی وردە وردە یاریزانەکە بە ئامادەبوونی یارییەکانی خولی نایابی ئاسیا تەواو دەبێت

نەیمار نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بەهۆی پچڕانی بەستەری خاچی لە یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای لە کێبەرکێیەکانی مۆندیالی 2026 لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا.

کەژاڵ حەمیدی