زایەڵە - میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە: لە دوورگەی سامۆسی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بووە کە دەیان کۆچبەری تێدا بووە، بەھۆیەوە تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و نزیکەی ٢٥ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.
تائێستا پێنج کۆچبەر ڕزگارکراون و گەڕان بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرانی تر لەڕێی چوار کەشتی پاسەوانی کەناراوەکان و ھەلیکۆپتەرێکەوە بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٥ تا شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٥٩١ کەس لە ڕێگەی گەیشتن بۆ ئەورووپا بوونەتە قوربانی، لەوانە ٣٤٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٢٤٨ـیشیان بێسەروشوێنن.
کامەران کەریم