زایەڵە - پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، بڕیارە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى پارێزگاى سلێمانى بکات و لەگەڵ به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان کۆببێتەوە و پرسى بانگەشەى هەڵبژاردن تاوتوێبکەن.
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، رایگەیاند، بەرنامە هەیە هاوشێوەى کۆبوونەوەکانى لە هەولێر و دهۆک، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى سلێمانى بکات و لەگەڵ به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان کۆببێتەوە.
 
نێچیرڤان بارزانى، لە رۆژانى 15 تا 22 ئەیلول لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانى سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارەى زاخۆ کۆبووەتەوە.
 
 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كردوه‌.
 
 ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ئیدارەى سۆران دەبێت.
 
کامەران کەریم