زایەڵە ـــ کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان و گروپی شاخەوانی مەقان گەشێکی هاوبەشیان ئەنجام دا بۆ ناوچەی سەنگاو گوندی مەملەحە(خوێڵێن)-ئەشکەوتی کونەکەمتیار.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی هەردەوانی گەرمیان: ئەم ئەشکەوتە یەکێکە لە ئەشکەوتە دەگمەن و سەرنج راکێشەکانی باشووری کوردستان.
درێژیەکەی ٥ کم و ٦٠٠ بۆ ٥ کم و٨٠٠ مەترە . دوای گەیشتنی هەردوو گرووپ بە گوندەکە و لە کاتژمێر 8:20am بەڕێبەری هەردوو هاوڕێمان کاک مەریوان و کاک ئەحمەد بەرەو ئەشکەوتەکە بە ڕێکەوتین
بەشتی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەش دا: کونەکەمتیار ئەشکەوتێکی زۆر تاریک و ئالۆزە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر تایبەت و ناوازەیە، لەیەکەم داخل بوونت بۆ ناو ئەشکەوتەکە سەدان شەمشەمەکوێرە لە پێشوازیت دایە بێ پەروا بەرەوڕووت دێ، جگە لەوەی ئەشکەوتەکە دەبێت بە چەندین لق و دەر و تونێلی تری هاوشێوەی یەک و بە ئاستەم لێکیان جیادەکەیتەوە،گەر ڕێبەرێکی شارەزا و لێهاتووت لەگەڵ نەبێ گەڕانەوەت ئەستەم دەبێت گەر نەڵێم مەحاڵە.دوای گەڕانێکی سێ سەعاتی لە ناو ئەشکەوتەکە و بینینی دیمەنە ناوازە و جوانەکانی هاتینەدەر و بەرەو گوند گەڕاینەوە بەرەو زێدی خۆمان و بەڕێکەوتین،لەڕێ سەردانی بەنداوی ئاوەسپیمان کرد.
بەشتی ڕاگەیاندن لە کۆتایدا وتی: سوپاسی زۆرمان بۆ گروپە جوانەکەی مەقان بۆ ڕێکخستنی گەشتەکە،ئەرکیان کێشا.