زایەڵە - بەرپرسێکی سۆسیالیست دیموکرات وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە دژی هەرجۆرە هێرشێکن کە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵ بکاتە قوربانی، دۆخی ئێستای شەڕ لە لوبنان بە مەترسیدار ناودەبات و ڕایدەگەیێنێت کە مەترسی فراونبوون و تەنینەوەی شەڕەکە بۆ ناوچەکە هەیە.
لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د فەرهاد تۆفیق حسن کارکێڕی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، بەداخەوە لەگەڵ درێژەکێشانی شەڕو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، دۆخەکە مەترسیدارتر ئەبێت، ئەو مەرگەساتەی لوبنان، کە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژن و مناڵی بێتاوانی تێدا بوونەقوربانی، بەڵگەی خراپی دۆخەکەو مەترسی فراونبوون و تەنینەوەی شەڕەکەیە بۆ ناوچەکە، ئێمە وێڕای ئەوەی ئیدانەی هەر هێرشێک ئەکەین، کە هاوڵاتیانی سڤیلی تێدا ببێتە قوربانی. هاوکات داوالەنەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکە ئەکەین هەموو هەوڵێکبدەن بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕو ڕێگریکردن لەفراوانبوونی شەڕەکە.
کامەران کەریم