زایەڵە ـــ سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەوڵی وڵاتەکەی بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی 2036 ڕاگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی 2036.
گوتی "ئۆڵۆمپیادی پاریس چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆتایی پێهات. بەم زووانە دەبینرێت ئەم یارییانە لە هیندستان بەڕێوە دەچن. ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی 2036.
هیندستان لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 بە بردنەوەی یەک زیو و پێنج برۆنز لە پلەی 71 یەمدا بوو. ئەم ئەنجامە زۆر خراپتر بوو لە کارکردی هیندستان لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 کە یەک زێڕ و دوو زیو و چوار برۆنزیان بردەوە.
کەژاڵ حەمیدی