زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی لەشجوانی و فیتنسی ئێران لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتی جیهاندا 15 مەدالیای زێڕ و 17 زیو و 16 برۆنزیان بردەوە.
لە سەر زاری پەیوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی لەشجوانی و فیتنس، ڕۆژی سێشەممە پاڵەوانێتی جیهانیی لەشجوانی و فیتنسی پیاوان لە هۆڵی شارەوانی دوورگەی کیش بە بەشداری وەرزشوانانی زیاتر لە 60 وڵات دەستیپێکرد.
لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێکەدا، پێشبڕکێکان لە بوارەکانی وەرزشی لەشجوانی، جەستەسازی لەسەر کورسی کەمئەندام، یارییە کلاسیکییەکان، لەشجوانی کلاسیک، لەشجوانی گەنجان و مۆدێلی لەشجوانی بەدواداچوونی بۆ کرا.
لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا وەرزشوانانی لەشجوانی و فیتنسی نیشتمانی ئێران 15 مەدالیای زێڕ و 17 زیو و 16 برۆنزیان بردەوە.
کەژاڵ حەمیدی