زایەڵە - سالار محمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، یەکێتی پشتیوانی مامۆستایان و مافەکانیانە هاوکاری قوتابیان و خوێدکارانە بۆ برەودان بە پەروەردەو فێربوونیانیەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "چەک قەڵەم دوانەی خەبات"ە ئەم دروشمە گەشەکردنی کۆمەڵگەی بەبنەماگرتووە و لە ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێی شاخ و شاردا قۆناغ دوای قۆناغ بایەخی پەروەردە و فێرکردنی نەوەکانمانی بەرز و گرنگ تەماشا کردووە.
وتیشی، ئێستا لەبەردەم بەرپرسیارێتیی قۆناغێکی گرنگداین بەپێداگرییەوە هەوڵ دەدەین سەرجەم مافەکان بۆ مامۆستایان بگێڕینەوە، بەتایبەت لەئێستادا دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتە پێش و لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانداین و لەکابینەی دوای هەڵبژاردن داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەینە کاری لەپێشینەمان و دەرگای دامەزراندن بەڕووی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژدا دەکەینەوە.پەروەردە بنەمای گەشەی کۆمەڵگایە مامۆستایانیش رابەری ئەو گەشەکردنەن.
کامەران کەریم