زایەڵە - پۆلیسی هەرێم رایگەیاند "بەهۆی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەوا لە رۆژیی ١٨ی ئۆکتۆبەر بۆ دەنگدانی تایبەت و ٢٠ی ئۆکتۆبەر بۆ دەنگدانی گشتی لە هەێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت ،داوا لە گشت هاولاتیان و بەربژێرە بەڕێزەکان دەکەین ئەمنیەتی هەرێمەکەمان بپارێزن و دوور بن لە هەموو کارێکی تووندوتیژی".

ئاماژە بەوەکراوە "تابلۆ و جامی ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڵاو لۆگۆ و وێنەی بەربژێرە بەڕێزەکان نەشارنەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە مەبەستیان تێکدانی ئارامی و سەقامگیری هاولاتیان و هەرێمەکەمانە ئەم هەلە نەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان و کاری تێکدەرانە کە ئەمەش دژی بەرژەوەندی گشتیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئێمەش وەک هەمیشە هێزەکانمان چاوکراوەن و لە حالەتی ئامادەباشیدا دەبن و ئەرکی بەردەوامیان دەبێت بۆ سەرخەستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا کوردستانیش هەر ئاوەدان".

کامەران کەریم