زایەڵە - سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە ھاوردەکردنی بەنزین کۆتایی دێت و لە ساڵی ٢٠٢٨شدا عیراق لە بەرھەمھێنانی غازدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.
لە نیویۆرک لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەمریکا و چەند وەبەرھێن و نوێنەرێکی کۆمپانیایەکی ئەمریکا کۆبوینهوه.
لە ساڵی ٢٠٢٨ دا عیراق لە بەرھەمھێنانی غازدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی و لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی گرێبەستێکیان ئیمزا کردووە بۆ بەرھەمھێنانی ٦٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەکانی باشووری عیراق.
لە سەرەتای ساڵی داھاتوەوە و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەیەکی پاڵاوتنی سووتەمەنی، ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە رادەگرن و سیاسەتی حکومەت بەو ئاڕاستەیە دەڕوات کە وەبەرھێنان لە کێڵگە نەوتی و غازییەکاندا بکرێت و سودی لێوەربگیرێت.
کامەران کەریم