زایەڵە - د،ڕەعد ڕەفعە سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندار لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەبارەت بەتەوتینی مووچە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق زانیاریەکی پێشتووترمان دووپات،دەکاتەوە.عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق ئەمڕۆ زانیاریەکی پێشتووترمانی دووپات کردەوە سەبارەت بەتاوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. ئه‌مڕۆ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌كانی شانده‌باڵاكه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی.

وتیشی، عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی شانده‌كه‌ رایگه‌یاند،ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو وتا ئێستا ئه‌و دۆسیه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌ به‌ڵام سورین له‌سه‌ر كۆتایی پێهێنانی ته‌وتین تا كۆتایی ئه‌م ساڵ.

ئەوەشی خستەڕوو،   هه‌روه‌ها عه‌توانی گوتی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆلێكۆڵینه‌وه‌له‌وداهاته‌ناوخۆییانه‌ی هه‌رێم كه‌راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات كه‌پێمانوایه‌ كه‌متره‌ له‌وه‌ی كه‌پێشبینی بۆ ده‌كه‌ین.
  
کامەران کەریم