زایەڵە - سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی باشوری بەیروت پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودای گەورە
” هێرشەکانی ئەمڕۆی (هەینی) ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی زاحیەی بەیروت، تاوانێکی شەڕی ئاشکرا و نەشاردراوە کە جارێکی دیکە سرووشتی تیرۆریزمی ڕێکخراوی ئەو ڕژێمەی ئاشکرا کرد.
تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی فەڵەستین و لوبنان پیشاندەری لاوازبوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ ڕاگرتنی تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەوەی سەلماندووە کە ئەم ڕژێمە گەورەترین هەڕەشەی سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە و چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی بە توندی ئەم هێرشانە ئیدانە بکەن.
هاوخەمی خۆم بۆ گەل و حکومەتی لوبنان دەردەبڕم و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی سەربەرزی ئەم ڕووداوە دەکەم، لە خەم و پەژارەی ئێوە گەلی ئازیز و خاوەن شانازی و خۆڕاگریی لوبنان هاوبەشم.
حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانکارییەی زایۆنیستەکان دەکات و لە گەڵ بەرەی خۆڕاگری و گەلی لوبنان دەبێت “.