زایەڵە - لەدوای راپەرینەوە هەرێمی كوردستان هیچ وەك ئەمرۆ لەبەردەم تەنگژەو مەترسیدا نەبووە، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند جارێك، یان ئەنجام نەدان و لەوەش خراپتر قبوڵ نەكردنی نەتیجەی هەڵبژاردن، دەبێتە دوابزمار لە تابوتی هەرێم، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بۆ ژیانەوەی هەرێمی كوردستان و جارێكی تر بۆ پێناسەكردنەوەی بەری رەنجی شەهیدانە. هیوادارم هەموو لایەنەكان بەم تێگەیشتنەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن و سەرخستنی كورد و كوردستان بكرێتە ئامانج، ئەوەش پێویستی بەوەیە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی مەدەنیانەو سەردەمیانە بەرێوەبچێت تاپرۆسەی هەڵبژاردن بەسەركەوتن بگات..

من وەك ئەندامێكی یەكێتی نایشارمەوەو دودڵ نیم لەوەی كەموكورتی حزبەكەی خۆم باس بكەم و رەخنەی لێبگرم، ئەوەش سوننەتێكی سیاسی ناو یەكێتیەو مامی گەورە پیادەی كردوە، بۆیە گرنگە یەكێتیەكان سەرباری هەر سەرنج و تێبینەیەك كەهەیانە دەنگیان بۆیەكێتی بێت، چونكە نكۆڵی لەوەناكرێت كە یەکێتی مێژویەکی پڕ لە قوربانی و فیداکاری زۆری هەیە، لەڕۆژگارە سەختەكاندا بونێكی سەربەرزانەی خۆی سەلماند، تەنانەت لە كاتی ئەنفالیشدا پێی لەخاك و نیشتمان دانەبڕاند و پێشمەرگە و هێزەكەی بەشێوەی پارتیزانی لەمەیدان مانەوە، ئەو مێژوە شاهێدەو خۆشبەختانە هەندێك لەسەركردەكانی ئەوكاتە باقین. وە سیاسەتی یەکێتی ،هەر لە سەرەتاوە بگرە لە دەستپێکی بزوتنەوەو کۆمەڵەوەش دروستکردنی بیروڕای ئازادوفرەیی بوە .عەدالەتی کۆمەڵایەتی بوە .هەر یەکێتیش بو ،سیاسەتی تاک حزبی لەکوردستان ڕەتکردەوەو کۆتایی پێهێنا . یەکێتی نیشتمانی ،خاوەنی بیرۆکەی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و نەخشەی دانانی ڕاپەڕینیش بو . یەکێتی خاوەنی وەدەستهێنانی سیستمی فیدرالی بو . سەرۆک مامجەلال بو ،سیاسەتی نان و ئازادی بۆ ڕۆژنامەنوسان داهێنا. بەڵێ یەکێتی کۆمەڵێک کاری باشی کردوە .ئەلبەتە لێرەو لەوێش هەڵەی کردوە . بەڵام گەر بەراوردی بکەین! کارە باشەکانی زۆر زیاترەلە هەڵەکانی . بۆیە بەندە هەم وەک ئەندامێکی دڵسۆزی ئەو کۆمەڵگایە، وەهەمیش وەک ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی ،داوادەکەم هەم لە دەنگدەرە بەڕێزەکان ،وە هەمیش لە هەموو دۆستان و برادەران و خزم و کەسوکاری خۆم وە هەرچی دەوروبەری هەمانە ، خوازیارم دەنگ بدەن بە لیستی (١٢٩ )،کە لیستی مام و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە . لیستی راگرتنی هاوسەنگی كوردایەتی و مەدەنیەتە و پێویستە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە بە هێزی، بۆ هاوسەنگی هێز لە کوردستان بمینێتەوە . وە لاواز بوونی یەکێتی زیانێکی گەورە بە دۆزی ڕەوای کورد دەگەیەنێ .… وە هیوادارم لە کەشوهەوایەکی برایانە و دیموکراسیانەی مۆدێرن، هەموو لایەنەکان هەڵمەتی هەڵبژاردن بێ کێشەو گرفت ئەنجام بدەن وبەوهیوایەی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو کۆتایی بەم بارودۆخە ناخۆشە دێنین کە نە یارەکانمان هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی و نانەوەی ئاژاوەو کارکردن بۆ دوو ئیدارەیی دەدەن . بژی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان .سەرکەوێ قەوارەی هەرێمی کوردستان .بە هیوای سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازو مێژوییەدا..…