زایەڵە - بەپێى ئامارێکى دادگاکانى بەغداد، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نزیکەی ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون کە زۆرینەیان ژنن.
دادگاکانی ناوچەکانی ڕەسافە و کەرخ لە بەغدادی پایتەخی عێراق، ئاماری خۆکوشتنی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیان بڵاو کردەوە.
بەپێى ئامارەکە، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون، ٣٦ لەو حاڵەتانە لە دادگای کەرخ و ٥٥ـەکەی دیکەش لە دادگاى ڕەسافە تۆمارکراون.
بەپێى لێدوانى دادوه‌رانی ئەو دوو دادگایە، گێچه‌ڵی سێكسیی یه‌كێكه له هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوشتن به تایبه‌تی لەنێو ژناندا، گێچه‌ڵی سێكسی لە ڕێى سۆشیال میدیاوە به شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌شه‌نه‌ی سەندووە و بووەته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، هەروەها لەلای خۆیانەوە ڕێكخراوه‌كانی كۆمەڵی مه‌ده‌نی داوایان کردووە کە ڕێکارەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى گێچەڵى سێکسیى توندتر بکرێن.