زایەڵە ــ هەڵبژاردەی لەشجوانی ئێران لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکی تایبەت لە دوورگەی کیش 78 مین پاڵەوانێتی جیهانی پیاوانی بەدەست هێنا.
بەگوێرەی ڕاژۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی لەشجوانی، 78 هەمین پاڵەوانێتی جیهان بۆ لەشجوانی پیاوان لە تەمەنی گەنجان و پێگەیشتووان و شارەزاکان بۆ یەکەمجار لە 24 تا 28 ئەیلول لە دوورگەی کیش لە لایەن ئێرانەوە بەڕێوەچوو.
پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە، نوێنەرانی 65 وڵاتی جیهان ئامادەی کۆنگرەی فیدراسیۆنی جیهان بوون لە دوورگەی کیش و پێشبڕکێی وەرزشوانان لە بوارە جۆراوجۆرەکان و لە رۆژی سێشەممە تا پێنجشەممە بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییدا، هەڵبژاردەی لەشجوانی نیشتمانی ئێران توانی بە بردنەوەی 51 مەدالیای زێڕ و 52 زیو و 50 برۆنز (کۆی 153 مەدالیا) لە هەر سێ تەمەنی گەنجان، پێگەیشتووان و شارەزاکاندا ئاهەنگ بگێڕێت.
ڕیزبەندی تیپەکان لە تەمەنە جیاوازەکان لە کۆتایی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهاندا بەم شێوەیەیە:
گەنجان:
1. ئێران – 122 خاڵ
2. عێراق – 79 خاڵ
3. چین – 53 خاڵ
شارەزاکان
1. ئێران – 160 خاڵ
2. ڕووسیا – 125 خاڵ
3. ڕۆمانیا – 82 خاڵ
گەورەساڵان
1. ئێران 275 خاڵ
2. چین 152 خاڵ
3. عەرەبستان 147 خاڵ
کەژاڵ حەمیدی