زایەڵە - لاوەند مەمووندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێت، گەشتەکانمان بۆ بەیرووت راگرتووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر 05:30ی ئێوارە گەشتێک لە بەیرووتەوە بۆ هەولێر هەیە. بەرپرسێکی فڕۆکەخانە دەڵێت، "تاوەکو ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی ئەو گەشتە نەدراوە."
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک ، "ئێستا و رابردووش گەشتی راستەوخۆمان بۆ بەیرووت نەبووە و نییە."
هاوکات، بە گوێرەی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دوایین گەشتی هاتن و چوون لە شارەکەوە بۆ بەیرووت 18ـی ئەم مانگە بووە.
کامەران کەریم