زایەڵە - بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە لە 22ی9ی2024، دەرچووە، بە بڕیاری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، دەوامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوو پۆستە کرا بە سێ پۆستە، واتا 24 کاتژمێر لە دەوام و 48 کاتژمێر لە پشوودا دەبن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە دەوامیان رۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دوای نیوەڕۆیە.
د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو بڕیارە دەرچووە، دەوامی ناسراو بە (یەک بە یەک) نەما و پۆلیس بەو بڕیارە دڵخۆشن.
کامەران کەریم