زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، وتی، ئامانجی شەڕی سەپاوی قەوارەی زایۆنیزم لەسەر غەزە و فەلەستیندا و ناوچەکە لە زۆنگا و گڕکانێکی خراپ و بەتینە، قەوارەی زایۆنی هەر ڕۆژەو پڕ دەداتە وڵاتێک و چەندان کرداری توندوتیژی و تیرۆر ئەنجام دەدات.
ناوبراو وتیشی، لە لوبنان حەسەن نەسرولڵای ئەمینداری گشتی حزبوڵای تیرۆرکرد، ئەوەش لە دەرئەنجامی شەڕی سەرغەزە دێ، ئەمەش لەد وو حاڵەت بەدەر نیە، یا تازە ئیسرائیل ئامادە دەبێ شەڕی سەر غەزە ڕابگرێ بەحوکمی ئەوەی سەرکردەی حەماس و حیزب الڵەی کشت بەو مانایەی تۆڵەی خۆی کردەوە، ڕووی خۆی سپی کرد.
ئەوسەرکردەیەی کۆمەڵی دادگەری هێمای بەوەشکرد، مەرج نیە حەماس و حزبوڵڵا شەڕەکە ڕابگرن، یان ئەگەر حزبوڵڵا هێرشی زیاتر بکاتە سەر ئیسرائیل و هەوڵی تۆڵەکردنەوە بدات، یان ئێران کاردانەوەی تری ببێ، ئەوە ناوچەکە کارەساتی تری لێ دەکەوێتەوە.
شوان ڕابەر ئەوەشی خستەڕوو، ناوچەکە دەبێتە گرکانێکی فراوان، شەڕی هەرێمی هەتا نێودەوڵەتی لێ دەکەوێتەوە، هەرچەندە من ئەوە بەدوور ئەزانم ، چونکە هەموو لایەک حەز لە شەڕوەستان دەکەن.
کامەران کەریم