زایەڵە - رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵاویکردووەتەوە، عێراق و ئەمریکا ، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی (2025) كۆتایی دێت و دەچنە قۆناغی هاوبەشیی ئەمنیی.
بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندووە، "ئەو هەنگاوە كشانەوە نییە، رەتیشیكردووەتەوە هیچ بدركێنێت لەبارەی كشانەوەی سەربازەكانیان لە عێراق".
زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەگوێرەی رێككەوتنەكە سەدان سەرباز لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو دەكشێنەوە، لەگەڵ رۆیشتنی ئەوانی تریش لە كۆتایی ساڵی (2026)، چاوەڕوانیش دەكرێت، سەربازانی ئەمریكا لە هەولێر بمێننەوە.
حسێن عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: ساڵی (2026) كۆتا ساڵی كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت و ئەركەكەیان لەسوریا بەردەوام دەبێت، بەو جۆرەی لیژنە هاوبەشەكە دیاریكردووە.
کامەران کەریم