زایەڵە - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا هاتە دەنگ .
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی بەڕێز حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دەکەین و هاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ گەلی لوبنان و خانەوادەکەی و ئازیزانی دەردەبڕین بۆ ئەم ئازارە گەورەیە.
سەرلەنوێ بەتوندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دوژمنکارانەیەش دەکەین کە کرایەسەر گەلی لوبنانی برامان و بوەهۆی شەهیدبون و برینداربوونی سەدان کەس و کۆچکردنی هەزاران کەس لە ماڵ و ناوچەکانی خۆیان لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.
کارکردنی دەستبەجێ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ راگرتنی ئەم دەستدرێژییە پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە دژی گەلی فەڵەستینی برا لە کەرتی غەززە و رێگریکردن لە پەرەسەندن و هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی شەڕەکە، کە رەنگە ناوچەکە بەرەو ئاژاوە ببات.
سەرۆکایەتی کۆمار
کامەران کەریم