زایەڵە - سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سوپاسالاری عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بە بەشداری فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانی و پلاندانان و چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدراوە".
"لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی و ئەو ئاستەنگییانەی رووبەڕووی ناوچەكه بووەتەوە تاوتوێکران، هاوکات فەرماندەکان باسیان لە ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات بە باشترین شێوە، ئاگاداربوون و ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کرد".
ئهو ئامادهباشییهى سوپاى عێراق بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه له ئێستا ئیسرائیل پێگەی گرووپە چەکدارییەکان لە لوبنان و سوریا دهكاته ئامانج و مەترسی ئهوهش هەیە بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عیراق، ئیسرائیل بارەگای ئەو گرووپانەش بکاتە ئامانج.
کامەران کەریم