زایەڵە -  دوای داخستنی گردی زەرگەتە لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفاوە وەک نارەزایەتیەک بۆ دانانی دانا ئەحمەد مەجید بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕان بەسەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید مەکۆی سەرەکی نوێی بزووتنەوەکە دەکاتەوە.

بینا نوێکەی مەکۆی سەرەکی گۆڕان دەکەوێتەوە گەرەکی کوردساتی شاری سلێمانی و تەنیشت رادیۆی نەوایە .

 گۆڕان سەرقاڵی ئامادەکردنی بیناکەیەو سەرجەم بیناکەو چواردەوری بە ئاڵای نیلی بزووتنەوەی گۆڕان و ئاڵای کوردستان رازاندۆتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لەم دوو ڕۆژەی داهاتوودا بە فەڕمی دەرگای مەکۆی سەرەکی لە گەڕەکی کوردسات بە ڕووی گۆڕنخوازاندا بکرێتەوە.

پێشتر ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان نزیک لە عومەری سەید عەلی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند گردەکە لە موڵکی حزبەوە کراوە بە موڵکی کەسی بۆیە گۆڕان بەو شێوازە ناتوانێت لە گردەکە بەردەوام بێت.

کامەران کەریم