زایەڵە - سیروان ساڵح شارەزاى کەشناسى: سبەینێ شەپۆلێکی کورتخایەنی باران و باى بەهێز بە کاریگەری جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە.
 
 ئەگەری لافاوی کورتخایەن لە بەشێکی چەم و دۆڵەکانی پارێزگای سلێمانی و بەشێکی ئیدارەی گەرمیان هەیە.
 
 بۆماوەی چەند کاتژمێرێک ئەگەری بارانبارین هەیە، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و هەروەها تەرزەش دەبارێت.
 
 کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بەشێکی گەرمیان و خۆرهەڵاتی کەرکووک و بەشێکی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەگرێتەوە و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کاریگەرییەکەى لاواز دەبێت.
 
کامەران کەریم