زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى سلێمانى :لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو مەڵبەندە تەندرووستییەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە، 
 
هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە سەردان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی.
 
ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتووە و لەئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرووستی سلێمانی و هەموو مەڵبەندە تەندرووستییەكان بەردەستە.
 
لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە سەردانى مەڵبەندەکانى تەندرووستى بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی.
 
هاوکات، ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی پەسەندكراوە، ئەم ڤاكسینە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.
 
کامەران کەریم