زایەڵە - پارێزگاری هەولێر :بەم زووانە سەرجەم ئەو جووتیارانەی زەوییەکانیان بەر پڕۆژەی بەنداوی سماقوڵی کەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.

سەبارەت بەو جووتیارانەی کە زەوییەکانیان کەوتۆتە بەر پڕۆژەی بەنداوی سماقوڵی و تاوەکوو ئێستا قەرەبووی زەوییەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا پارێزگاری هەولێر لە هەوڵی بەردەوام دابووە بۆ گێڕانەوەی مافی جووتیاران و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران لەوبارەیەوە لەسەر هێڵ بووە."

ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بەکۆتا هاتووە و لەم نزیکانە سەرجەم ئەو جووتیارانەی زەوییەکانیان کەوتۆتە بەر پڕۆژەی بەنداوی سماقوڵی قەرەبوو دەکرێنەوە."

کامەران کەریم