زایەڵە ـــ هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید و لە ئاستی نەتەوەییدا  وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.

ئانتوان گریزمان بە فەرمی ڕایگەیاند کە چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا ناکات و وازهێنانی خۆی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕاگەیاند. هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵەکە گوتی "ئەم وەرزە نایابە کۆتایی پێدەهێنم و سوپاسی تیپی فەڕنسە دەکەم بۆ هەموو ئەو یادەوەرییانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا هەمبوو."

گریزمان کە یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ئازاری 2014 ئەنجامدا، لەو چەند ساڵەدا 137 یاری بۆ ئەو تیپە ئەنجامدا و 44 گۆڵی تۆمارکرد. ئەو چوارەم گۆڵکەرە لە مێژووی هەڵبژاردەی فەرەنسادا، دوای ئۆلیڤەر ژیرۆ (57 گۆڵ)، تیری هێنری (51 گۆڵ) و کیلیان ئێمباپێ (48 گۆڵ).

لەو ماوەیەدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە سێ مۆندیال (2014، 2018 و 2022) و سێ یۆرۆ (2016، 2020 و 2024) کردووە و لەگەڵ تیپی نیشتمانی فەڕنسە جامی جیهانی 2018 و خولی نەتەوەکانی ئەورووپای 2020-21ی بردووەتەوە، هەروەها پلەی دووەمی مۆندیالی 2022ی بردەوە.

کەژاڵ حەمیدی