زایەڵە - پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی دوا زانیاری دەربارەی مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلولی فەرمانبەران ئاشكرادەكات.
 
ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی عێراق بووین و پێیان راگەیاندین، لەماوەی دوو رۆژدا کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت.
 
وتیشی، "دواتریش بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت".
 
کامەران کەریم