زایەڵە -  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر :دەست بەسەر نزیکەی 700 جۆر پاکەتی دەرماندا گیراوە، کە بۆ دابەزاندن یان زیادکردنی کێش و بواری سێکسی بەکاردەهێنرێن.
 
 هەشت کەس لە دوو گروپی جیاوازدا لەسەر ئەوبابەتە لەناو هەولێر دەستگیر کراون، ئەو دەرمانانەیان بە قاچاخ لە سلێمانی و کەرکووک و بەغداوە هێناوەتە هەولێر.
 
ئەو دەرمانانە، بە ئۆنلاین لە سۆشیالمێدیا بە هاووڵاتیان فرۆشراوە، هەروەها بە شێوازێکی ناتەندروستیش هەڵگیراون، وە کارتی گەرەنتیشیان بە هاووڵاتیان داوە، ئێستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە.
 
کامەران کەریم