زایەڵە - د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کورستان: پرۆسەی چاکسازیی پرۆسەیەکی بەردەوامە، کە نزیکەی 10 تا 12 دۆسیەی سەرەکی بە ڕاوێژکاری لەگەڵ چەندین تیمی بیانی کاری تێدا دەکەین، بەشیوەیەکی گشتی دوو پێداویستی زۆر گرنگ هەیە بۆ هەر گۆڕانێک لە سیستەمی تەندروستی، یەکێکیان یاساییە، ئەوی تریان توانای داراییە.
 
سەرۆکی حکوومەت بەردەوام پاڵپشتیی کەرتی تەندروستی کردووە، هەروەها چاکسازیی لە دۆسییەی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان کراوە، بۆیە دەبێت دەرمان چاودێری بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت.
 
 ئێستا هەرێمی کوردستان، بووەتە نموونە بۆ عێراق و ناوچەکە، چونکە دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان بووەتە ڕابردوو، هەروەها ڕێگە پێدراو نییە دەرمانێک دوور لە چاوی حکوومەت بگاتە دەستی هاووڵاتیان.
 
 هەموو خاوەن کۆمانیاکانمان ئاگادار کردووەتە نابێت خۆیان لە دەرمانی قاچاخ بدەن، دڵنیاشتان دەکەمەوە یەک حەبیش لە کوالیتیی کۆنترۆڵ بەبێ پشکنین تێناپەرێت،  
 
کامەران کەریم