زایەڵە - حزبوڵڵای لوبنان لە سێ ئۆپەراسیۆنی موشەکیدا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان. ئەم هێرشانە بریتین لە:
هێرشکردنە سەر سەربازانی ئیسرائیلی لە نزیک شارۆچکەی ڕۆش پینا لە نزیک شاری سەفەد.
هێرشکردنە سەر سەربازانی ئیسرائیلی لە بنکەی دوفێف بە مووشەکی فەلەق ٢.
هێرشکردنە سەر بنکەی گلیلوت و بارەگای مۆساد لە نزیک تەلئەبیب بە موشەکی فادی٤.
بنکەی گلیلوت بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی دژە هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل (ئامان)ـە. ئەم بنکەیە شوێنی سەرەکی "یەکەی ٨٢٠٠"ـە کە بەرپرسە لە هەواڵگری و سایبێری ئامان، هەروەها قوتابخانەی هەواڵگری سەربازی و مەشقی فەرماندەیی سەربازی، هەروەها زانکۆی پەیوەندییەکانی بەشی هەواڵگری سەربازییە. ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باکووری شاری تەلئەبیب و ١١٠ کم لە سنووری لوبنانەوە دوورە.