زایەڵە - بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس پیرۆزبایی لە ئێران کرد بە بۆنەی وەڵامدانەوەی مووشەکی بەرفراوان بە تاوانەکانی دوژمنی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین و لوبنان. ئەم بزووتنەوەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێمە لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس هێرشی مووشەکیی قارەمانانەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ناوچەیەکی بەرفراوان لە خاکە داگیرکراوەکان لە کاردانەوە بە تاوانە بەردەوامەکانی دوژمنی زایۆنی لە دژی گەلانی ناوچەکە و بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانی ئومەت لەوانە شەهید ئیسماعیل هەنیە، شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا و شەهید عەباس نیلفۆڕشان دەکەین.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە وەڵامدانەوەی شەرەفمەندانەی ئێران پەیامێکی بەهێز و یەکلاکەرەوەیە بۆ دوژمنی زایۆنی و حکومەتە فاشیستەکەی بۆ ڕاگرتنی تاوانە تیرۆریستییەکانیان، چونکە تاوان و دڕندەیی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ لەلایەن داگیرکەرانەوە هەموو سنوورەکانی بەزاندووە.

حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە شانازی بە براکانمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.