زایەڵە - سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا و وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە، وەڵامی ئێمە بەهێزتر و کاریگەرتر دەبێت و ژێرخانە ئابورییەکانی ئەو ڕژێمە دەکرێنە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: لە هێرشەکەی شەوی سێ شەممەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، تەنیا بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرانە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: بە پێچەوانەی زایۆنیستەکان، ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و تەنیا شوێنە سەربازییەکان کراونەتە ئامانج.
عێراقچی ئاشکراشی کرد: پاش هێرشەکە لە ڕێگای سویسراوە پەیامێکی هۆشدار دراوەتە ئەمریکییەکان کە ئەمە بەرگری لەخۆ بووە و ئەو وڵاتە هیچ دەستێوەردانێکی نەبێت.