زایەڵە - د.موسەننا ئەمین رایگەیاند، تەیف سامی پێی گوتین تەواوی مووچەی مانگی هەشتم بۆ هەرێم ناردووە لە ناردنی مووچە بەردەوام دەبین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەكەمی 2024 د.موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە بەغدا رایگەیاند، پرسیارم لە تەیف سامی کرد مووچەی هەرێم بۆ نەگەیشتووە؟ خەڵک دوو مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، لە وەڵامدا گوتی مووچەی مانگی هەشتی ناردووە، مانگی نۆش دەدەین و مانگی دەش دەدەین و بەردەوامین لە ناردنی مووچە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "پێدەچێت جۆرێک لە تێگەیشتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەبێت بۆ ئەوەی هەژماری من بچێتە ناو چوارچێوەی تەوتین".
ئەوەش له‌كاتێكدایه‌ جێگەی باسە تائێستا حكومەتی كاربەڕێكەڕی هەرێم مووچەی مانگی 8 و 9ی دابەش نەكردووە و بێ باكە لە ئاست داوا و قوتی مووچەخۆر و هاوڵاتیان و هاوكات ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتاری بانگەشەی لیستی ژمارە 148ی یەكگرتوو حكومەتی كاربەڕێكەری بە شكستخواردوو دانا و رایگەیاند ئیتر بە دەسەڵات دەڵێین ئیتر بەسە نادادی و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

کامەران کەریم