زایەڵە - بەشێک لە وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی لیستی 129ی یەکێتی لە پارێزگای هەڵەبجە، کە دەڵێت:
پارتی خەنجەری بۆ تیژکردین و هەوڵیاندا جیاوازی لە نێو حزبەکان دروستبکەن تاکو گیرفانیان پڕ بکەن.
مووچە تەنها لەبەر ئەوە نایەت چونکە دەیانەوێت لە یەک بانک دابەشی بکەن تاکو لەوەشدا قازانج بکەن.
زابخودێ ئەگەر ئێمە ئەو دەنگە پەیا بکەین هەموو ئەو وەزیرانەی ئەم وڵاتەیان وێرانکرد وەکو وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و وەکو جەنابی کاک مەسرور با خانەنشینییەکەیان لە "هەژماری من" وەرگرن.
لە هەولێر ئاو نییە.
قەت هێندەی ئێستا بەهێز نەبووین.
یەک یەکێتی بەهێز گەڕاوەتەوە لەسەر رێبازەکەی مام جەلال.
وەک یەکێتی باوەڕمان بەوە نییە دەستبخەینە ناو مزگەوتەکان.
وەزیری ئەوقافێک دائەنێین کە بزانێت خوا چییە، بزانێت میللەتی ئێمە مسوڵمانە.
ئەو حزبانەی لە یەکێتی جیابوونەوە دۆڕاندیان.
چاڵنج لەگەڵ مەسرور بارزانی دەکەم لە کام کەناڵ دەتەوێت وەرە با دیبەیت بکەین.
یەکێتی ئەمڕۆ یەکێتی جەنابی مام جەلالە و بۆ خزمەتی خەڵکە.
یەکێتی ئەو دەسەڵاتە بۆگەنە دەڕوخێنێت.
کامەران کەریم