زایەڵە - ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی ماربورگ لە ڕواندا رێکخراوەی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات و دەڵین، نەخۆشییەکە لە سەرانسەری جیهان بڵاو دەبێتەوە.
لە ئێستادا حەوت توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی ماربورگ لە ڕواندا تۆمارکراوە و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
نەخۆشیەکە یەکێکە لە کوشندەترین و چارەسەرنەکراوترین نەخۆشیەکان.
نەخۆشی ڤایرۆسی ماربورگ لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێنی پیس، و شلەکانی دیکەى جەستەی تووشبووەکان لە نێوان هاوڵاتیاندا بڵاو دەبێتەوە و لە هەر ١٠ نەخۆشێکى تووشبووی ڤایرۆسەکە نۆ کەس گیان لەدەست دەدات.
کامەران کەریم