زایەڵە ـــ یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەستێرەی پێشووی بەرازیلی خۆی لە یانەی هیلال سعودیە بەبێ بەرامبەر بگوازرێتەوە.
نەیمار هێرشبەری بەرازیلی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەڕایەوە نێو مەشقەکانی یانەی هیلال دوای ساڵێک دوورکەوتنەوە لە یاریگا، رەنگە کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت بگەڕێتەوە بۆ بەرسێلۆنا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای هەواڵی بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلال گرێبەست لەگەڵ نەیمار بکات کە تەنیا یەک وەرزی ماوە کە ڕەنگە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی یانەکان لە 2025 ڕووبدات.
بەپێی یاسای فیفا، بارسێلۆنا دەتوانێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ نەیمار واژۆ بکات، ئەستێرەی بەرازیلیش ئەو مافەی هەیە.
گرێبەستی نەیمار لەگەڵ یانەی هیلال سعودیە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و بەهای دارایی ئەو یاریزانە لە ماڵپەڕی ترانسفر مارکت 30 ملیۆن یۆرۆیە. لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی هیلال کردووە، نەیمار تەنیا 5 یاری بۆ هەڵبژاردەکە ئەنجامداوە، دواتر بەهۆی پچڕانی بەستەری خاچەوە لە یاری هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای لە کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردەی موندیالی 2026 لە وڵاتەکەی خویدا نەشتەرگەری لەسەر کرا.
کەژاڵ حەمیدی