زایەڵە - لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: هەمو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق گیراوەتەبەرو عێراق توانای چاودێریكردنی ئاسمانی خۆی و ئەو فڕۆكەخانەی هەیە كە دێنە ناو ئاسمانی عێراق و لێوەی دەردەچن.
حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی چەكدارەكان، گرنگییەكی زۆریان بە تواناكانی بەرگریی ئاسمانی داوە.
پێش چەند مانگێك لەگەڵ كۆریای باشور گرێبەستێك ئیمزاكراوە بۆ دامەزراندنی سیستمێكی بەرگریی ئاسمانی پێشكەوتو ئەوەش پێویستی بە كاتە بۆ تەواوكردنی دامەزراندنی ئەو سیستمە.
عێراق توانای چاودێریكردنی ئاسمانی خۆی و ئەو فڕۆكانەی هەیە كە دێنە ئاسمانی وڵات یان لێوەی دەردەچن و هەمو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق.
فڕۆكەكانی ئێكس16 و كی50ی كۆری كە فڕۆكەی پێشكەوتون لەگەڵ فڕۆكەكانی گواستنەوەی ئاسمانی و چاودێری، هێزێكی ئاسمانی عێراقی پێكدەهێنن كە بەشدارە لە پاراستنی سەروەریی عێراق.
کامەران کەریم