زایەڵە - سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە هەڵەبجە لەبارەی هەڵبژاردنەوە جەختی لەسەر گرنگیی بەشداریی خەڵک لەپێناو گۆڕینی دەسەڵات کرد و وتی: خەڵک دەتوانن ڕۆڵیان ئەوەبێ کە ڕۆژی دەنگدان ببنە دادوەر بۆ دادگایی کردنی هەموو ئەوانەی کەهەرێمیان بەم دۆخەگەیاندووە وە سزایان بدەن.
لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی جێگری پارێزگار و سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، گرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەوەیە کە ژمارەی کورسیەکان بۆتە 100کورسی، واتە لایەنە سیاسیەکان ناتوانن وەکوو ساڵانی ڕابردوو خۆیان موستەغنی بن لەخەڵک و لە 50% ئەمەل دەکەین بەهەردوکیانە چ یەکێتی و پارتی ئەتوانن حکومەت پێکبهێنن، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێ دەنگەکانیان کاریگەری هەبێ لەسەر ئەدای حکومەت وە لە پەرلەمانی بتوانێ لێپرسینەوەیان لێ بکات.
زیادیشی کرد: یەکێکیتر لە گرنگیەکان ئەوەیە کە ئەمجارە ژمارەی مردووەکان و ژمارەی تەزویر وەک هێزە دەرەکیەکان ژمارەیان کەم بۆتەوە وە دەنگی دوبارە نەماوە بە تۆماری دەنگدەرانی کۆمیسیۆنی عێراق ئەکرێ وە هەڵبژاردنەکان بە سەرپەرشتی کۆمیسیۆنی عێراق دەکرێ وە ژماردنەوەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و بەدەست دەکرێ، لەبەرئەوەی ئەمجارە بە ڕای ئێمە لەبەر ئەوە چوار بازنەشە گرنگە چونکە ناکرێ بە دەنگی پارێزگایەکی تر کاندید لەپارێزگایەکی تر دەربچێنرێ.
وتیشی، ئەنجامەکانی بە ڕەئی ئێمە کاریگەری دەبێت لە پێکهێنانی حکومەت، چونکە بە تەسەوری ئێمە هیچ لایەنێک وەک ساڵانی ڕابردوو ناتوانێ بەتەنها خۆی و ئەوانەشی کە لەگەڵ ئەودان لە ژێرەوە لەگەڵ ئەوان بەلایەنی بتوانن دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بهێنن، هیوادارین کە یەکێتی و پارتی بە هەردوکیانەوە دەنگی زۆرینە نەهێنن، بۆیە بتوانرێ لەپەرلەمانەوە هەر لایەنێک یان چەند لایەنێک حکومەت تەشکیل دەکەن، ژمارەی کورسیەکانیان بەنیوە کەمتر بێ بۆئەوەی بتوانن لێپرسینەوەیان لێ بکرێ، هیوادارین هاوڵاتیان بایکۆتی دەنگدان نەکەن، بۆئەوەی بتوانن سزای ئەو لایەنانە بەن کە هەرێمیان گەیاندووە بەم ئاستەی کە گەندەڵی لەهەموو بوارەکان تەشەنەی کردووە.
کاوە عەلی ئەوەشی خستەڕوو، خەڵک دەتوانن ڕۆڵیان ئەوەبێ کە ڕۆژی دەنگدان ئەمان دەبنە دادوەر بۆ دادگایی کزدنی هەموو ئەوانەی کە هەرێمیان بەم شێوارە گەیاندووە وە سزایان بدەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پارێزگای هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، ئەگەر خەڵک بایکۆت بکات، کاریگەری دەکاتە سەر دەنگی دەسەڵات ژمارەی کورسیەکانیشیان بەرز دەبێتەوە، بەهۆی بایکۆتی ئەوان چونکە ئەوەی کە بایکۆت دەکات دژو معارزی ئەو لایەنە دەسەڵاتدارانەیە، لەبەر ئەوە هیوادارین هاوڵاتیان بایکۆتی دەنگدان نەکەن ئازادانە و ئازایانە بتوانن دەنگی خۆیان بدەن بەو کەسانەی کە خۆیان پێیان وایە ئەتوانن گۆڕانکاری بکەن بەلای کەمەوە،کورسیەکانی ئەوان کەم بکەنەوە.
کامەران کەریم