زایەڵە - ئافرەتێکی خەڵکی ناحیەی وەرتێ و دانیشتووی دۆڵ باڵەیانی سنووری قەسرێ بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا.
ئافرەتێکی خەڵکی ناحیەی وەرتێ بەناوی (ک.ئـ .ب) تەمەن ٢٤ ساڵ و خاوەنی ٣ منداڵ بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سنورەکە ڕاگەیاند: '' ئەو ئافرەتە خەڵکی ناحیەی وەرتێیە، بەڵام خێزاندارەو خاوەنی ٣ منداڵە، لە دۆڵ باڵەیانی سنووری ناحیەی قەسرێ نیشتەجێیە، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری سووتانەکەی چی بووە''.
بەگوێرەی زانیارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە تاوەکوئێستاش هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کامەران کەریم