زایەڵە - حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران لە بنکەکانی کۆمسیۆن بەردەوامە، وەرگرتنەوەی کارتەکەش بەردەوام دەبێت، تا ٢٠ـی ئەم مانگە کە رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستانە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، ٣ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٣٦٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم کوردستان مافی دەنگدانیان ھەیە.

باسی لەوەش كرد، تائێستا نزیکەی ١٦٠ ھەزار کەس لەهەرێم کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

بڕیارە ڕۆژى18ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و ٢٠ى مانگ هەڵبژاردنى گشتی پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت.

کامەران کەریم