زایەڵە - ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی 10ـی 2024، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
لە بەشێكی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزى
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
کامەران کەریم