زایەڵە - یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لقی سلێمانی پشتیوانی لە بڕیارێكی سەرۆكی یەكێتی دەكەن بۆ راگرتنی پرۆژەی"هەژماری من"ی مەسرور بارزانی و رایانگەیاند ئەوە بڕیارێكی مێژووییە.
لە راگەیەنراوێكدا یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لقی سلێمانی پشتگیری و پشتوانی خۆیان بۆ بڕیارەكە دووپاتكردەوە و رایانگەیاند، ئەو بڕیارەی سەرۆكی یەكێتی مێژووییە، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە بانكە حكومییەكانی عیراق دەربڕی.
دوای ئەوەی لە كەرنەڤاڵەكانی لیستی ١٢٩ یەكێتی، سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، ئەوان بەهیچ شێویەك پشتیوانی لە پرۆژەی هەژماری من ناكەن، چونكە سودی بۆ هیچ كەسێك نییە و هەژماری مەسرور بارزانییە.
کامەران کەریم