زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی قەرەچوغ ڕۆژی هەینی گەشتێکی سازدا بۆ سەر لووتکەی شاخی سەرکەشی سەفین.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی قەرەچوغ، ئاماژەی دا: ڕۆژی هەینی گەشتێكمان ڕێکخست بۆ ماڵی شاخەوانان سەر چیا سەرگەشەكەی سەفین  ـ جۆتەداری خۆشەویست، بە 17 ئەندامی چاڵاكی گروپ بەسەركەوتن گەشتەکەمان ئەنجام دا و دوای پشووێكی كورت گەڕاینەوە خاڵی دەستپێك وسوپاس بۆ خودای گەورە كۆتایمان بەگەشتەكە هێنا بە سەلامەتی .
وهەر لە هەمان کاتدا گەشتی ئێوارەی گەشتی گروپەكەمان ئەنجامدرا لەلایەن هەردوو شاخەوانی گروپ مامۆستا زكریا ومامۆستا ڕێباز دەست خۆشیان لێدەكەین ولەش ساغ بن.