زایەڵە - لە ئۆکتۆبەری پەمەیدا نەخۆشخانەی هیوا و هۆتێلەکانی میلینیۆم لە شاری سلێمانی هەلمەتێک ئەنجام دەدەن بۆ پشتگیریکردنی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک 

 لە هۆتێلی میلینیۆم لە شاری سلێمانی بە هاوبەشی نەخۆشخانەی هیواو هۆتێلەکانی میلینیۆم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا تایبەت بە کۆکردنەوە هاوکاری دارایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە 
هاوکارییەکە بە شێوەیەکە هەر میوانێک سەردانی یەکێک لە هۆتێل و میوانخانەو شوێنەکانی میلینیۆمەکان بکات بەشدار دەبێت لە پێدانی برێک هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە لەم مانگە دا کە بە مانگی هۆشیاری شێرپەنجە دادەنرێت

هەر لە هۆتێلەکانی میلینیۆم لە شاری سلێمانی چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت لە مانگی هۆشیاری کە بەمانگی پەمەیی ناسراوە کارمەندەکانیان بەشدار دەبن بەوتنەوەی وۆرک شۆپ . وەپشتگیری کردنی چارەسەری شێرپەنجە

کامەران کەریم